بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ
میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان وەردەگرێت و
بڵاویدەکاتەوە.
كاور
21/3 - 19/4
ئێستا
کاتی ئەوەیە واز لەو رەفتارانە بێنیت کە خەڵکانی تر حەزی پێدەکەن و لایان باشە ، تەنیا
بیرو ڕاکانی خۆت دەربڕە و گوێ بەوانی تر مەدە.
گا
20/4 - 20/5
ئەمرۆ
بوێر دیاریت و ئیرادەیەکی بەهێزت هەیە، دەتوانین ئیشەکان لەکاتی خۆیدا ئەنجام
بدەیت. هەندێ کار هەن خەڵك وا دەزان مەحاڵە ئەنجامیان بدەیت، بەڵام ئەمڕۆ بۆیان
دەسەلمێنیت تۆ دەتوانیت مەحاڵیش ئەنجام بدەیت.
دووانە
21/5 - 21/6
هەوڵبدە
پلانی زۆر لە ئیشەکەدا دابنێیت. هەوڵی رازیکردنی خۆشەویستەکەت دەدەیت بەهەموو
شێوەیەک بەڵام وەڵامی نابێت.
قرژاڵ
22/6 - 22/7
ئەمڕۆ
پەیوەندیەکەت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێز دەبێت لەچاو ڕابردوودا، هەندێ کات دوودڵ
دەبیت بەڵام بەگشتی ئەرێنی دەردەکەویت.
شێر
23/7 - 22/8
ئەمشەو
بیر لەهیچ مەکەرەوە پێش خەو، دەکرێ یەکێک لەخێزنەکەت هانت دەدات بۆ نوێکردنەوەی
ماڵەکەت یان بارکردن بۆ شووێنێکی تر.
فەریك
23/8 - 22/9
یەکێک
لە کارەکەت دەکرێ بەجێتبهێلێت بەڵام پێوست بەدوودڵی ناکات چونکە لەبەرژەوەندی
تۆیە، ئەم بارودۆخە بە ژیرانە قبووڵ بکە، دەبێت دڵ خۆشبیت لەروودانی ئەمەدا.
تەرازوو
23/9 - 22/10
خەڵک
متمانە بەخۆبوونەکەی تۆیان لا سەرنجڕاکێش دەبێت، بەڵام دەبێت ئەمە لووتبەرز دەرتنەخات.
دووپشك
23/ 10-21/11
هەندێ
کات بۆ پشوودان دابنێ لەشوێنێکی هێمندا، ئەگەر دەروونی بێت یان جەستەیی، دەستبکە
بەخوێنەوەی کتێبێک، چایەک یان خواردنەوەیەکی گەرمیش بخۆرەوە.
كەوان
22/11 - 21/12
ئەگەر
پێویستت بە زانیاری بوو ئەمڕۆ، پەیوەندی بە هاوڵەکانتەوە بکە یان لە ئینتەرنێت
بگەڕێ بەدوایدا و دەستەوەستان مەبە.
گیسك
22/12 - 19/1
دەکرێ
هەلێکی کارکردن بدەیتە کەسێک بۆ یارمەتیدانی، لە هەموو شتێکدا زیرەک بە، دەکرێ چارەسەر بۆ
کێشەکانت بدۆزیتەوە.
سەتڵ
20/1 - 18/2
ئەو
پارانەی دەست کەوتووە هەمووی پێکەوە خەرج مەکە، هەوڵی کۆکردنەوە بدە و لە پرۆژەیەکی
نوێدا بەکاریبهێنە.
نەهەنگ
19/2 - 20/3
دەکرێ
دوودڵ بیت بەرامبەر پڕۆژە نوێیەکەت کە یەکەمجارە بەشداری تێدا بکەیت.
فێربە سەبر بگریت چونکە تاکە هەلە لەبەردەمتدا، بۆیە
چاوەڕێی دەرکەوتنی ئەنجامەکان ببە.
ر.ئ