شارەزایەکی بواری چەک ڕووداوەکەی ئەکتەری بەناوبانگ ئالیک بۆڵدین رووندەکاتەوە

AM:09:19:04/12/2021

3624 جار خوێندراوەتەوە

شارەزایەکی لە بواری چەکدا، لێدوانەکەی ئالیک بۆڵدین بە بێمانا دەزانێت کاتێک وتی " من ئەو دەمانچەم نەتەقاندووە" کە بووە هۆی کوشتنی کەسێک و بریندارکردنی کەسێکی دیکە لەمیانەی تەسویرکردنی فیلمێکدا.

لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەی "زە سەنی" بەریتانی "دەیڤس بیل"ئەفسەرێکی خانەنشینکراوە کە بەشداری کردووە لە زیاتر لە ٣٠٠ فیلم و زنجیرە درامای تەلەفیزیۆنی، باسی ئەو ڕووداوە کارەساتەی کرد و بەوردی ڕوونی کردەوە،

دەیڤس رایگەیاند"دەمانچە خۆیان ناتەقن، بەتایبەت دەمانچەیەکی تۆبڵی لەو کاتەدا بەکاریهێناوە"

وتیشی" ئەم بیانووە زۆر بێمانایە"

هەرەوها لێشیان پرسی لەسەر ئەوەی ئایا دەکرێ دەمانچە لەخۆیەوە بتەقێت. دەیڤسیش لەوەڵامدا وتی " بەهیچ شێوەیەک دەمانچە لەخۆێەوە ناتەقێت و شتێکی باو نییە"

زۆربەی شارەزایانیش پێیان وایە ئەم جۆرە دەمانچەیە بە جۆریک دروست کراوە لەخۆوە نەتەقێت هەتاوەک پەنجەی پێدانەنرێت.

شایەنی باسە ئالیک بۆڵدین ئەکتەری دیاری بواری سینەمایی هۆلیوود لە میانەی دەرکردنی فیلمێکدا لەمانگی ١٠ پێشودا بەناوی RUST بەهەڵە و بە دەمانچە کەسێکی کوشت و کەسێکی دیکەشی بریندار کرد.

لەچاوپێکەوتنێکدا بۆڵدین دەڵێت" دەمانچەکە لەخۆیەوە تەقیوە و هیچ کۆنترۆڵی بەسەردا نەبووە"

بۆڵدین وتیشی" کەسێک فیشەکی ڕاستەقینەی کردۆتە دەمانچەکەوە، کەسێک بەرپرسە لەمە، نازانم کێیە بەڵام دەزانم کە من نەبووم".
ر.ئ