بەیانیان چ میوەیەک بخۆین باشە؟

AM:08:37:04/12/2021

7168 جار خوێندراوەتەوە

دەتەوێت کێش داببەزێنیت؟ لە تەنیش پلانێکی باشی وەرزشکردنەوە، هەروەها چەند فاکتەریکی دیکەش هەن کە یارمەتی کێش دابەزین دەدەن بەتایبەت لەبیانیاندا، بۆیە پیویستە هەندێک میوەی تایبەت هەلبژێریت بۆخواردن لەبیانیاندا.

بەپێی ماڵپەڕی "ومێنس ویلکڵی" ئەو خواردنانەی باشە لە بەیانیاندا ئەمانەن:

سێو:

پڕێتی لە ماددەی ڕیشاڵی، دەتوانێت کێشی زیادەی ورگ کەم بکاتەوە، لەپاڵ ئەوەشدا سیستەمی بەرگری بەهێز دەکات.

مۆز:

بڕێکی زۆر باش پۆتاسیۆمی تێدایە، خوێیان کەم تێدایە و لە فشاری خوێن و جەڵدەی دەماغ دەتپارێزێت.

سندی:

یەکێک لە باشترین میوەکان دادەنرێت بۆکێش دابەزین، هەروەها کۆنترۆڵی شەکری خوێن دەکات.

گێلاس:

دەتوانێت چالاکی مێشک و دەمارەکانی خوێن پەرە پێبدات.

شوتی:

بەهۆی بڕێکی زۆر بە ڤیتامین A و C تەندروستی دەداتە پێست و پەلە کەم دەکاتەوە.

ئاڤۆکادۆ:

چەورییەکان کەم دەکاتەوە و جەستە لە هەوکردن دوور دەخاتەوە.

پرتەقاڵ: ڤیتامین C تێدایە و دەتوانێت رێژەی شەکری ناو خوێن هاوسەنگ بکات و بەباشترین و تەواوی رۆژەکە دەتوانێت باشترین دۆخ بتهێڵێتەوە.
ر.ئ