"Henneguya
salminicola" مشەخۆرێکە تووشی ماسی سەلەمۆن دەبێت، هێزێکی ناوازەی هەیە و
دەتوانێت بەبێ ئۆکسجین بژی.
ماڵپەڕی"ئۆدیتی سێنتراڵ" بەم جۆرە باسی مشەخۆرە جیاوازەکە دەکات.
توێژەرەوان دوای پشکنینی " Henneguya salminicola " تێبینی
شتێکی سەیریان کرد، ئەم مشەخۆرە بچووکە دەرکەوت کە زنجیرەی "مایتۆکۆندریایی"
نییە.
"مایتۆکۆندییا" بەوە
ناسراوە سەرچاوەی وزەیە لە خانەدا، ئەمەش پشت بە ئۆکسجین دەبەستێت بۆ پەیداکردنی
وزە.
سەرەتا زاناکان لە زانکۆی تێ؛ ئاڤیڤ وایان زانی بەهەڵەداچوون، بۆیە جاریکی
دیکە پشکنیان بۆ کردەوە، بۆیان دەرکەوت ئەم مشەخۆرە بەهیچ شێوەیەک مایتۆکۆندریای نییە.
مانای وایە وەک ئاژەلەکانی دیکە وزە پەیداناکات، هەرچەندە هەندێک زیندەوانی
تریش وەک "ئەمیبا" توانای گەشەکردوویان هەیە بۆ مانەوە لە ژینگەی بێ هەوادا،
بەڵام هیچیان کوالیتی مشەخۆری " Henneguya salminicol" نییە،
بەوە ناسراوە کەمتر لە ١٠ خانەی هەیە و بتوانێت ئەمە بکات.
شایەنی باسە زۆرێک لە توێژەران باوڕیان وایە " Henneguya salminicola" وزە لە چواردەور و ژینگەکەی وەردەگرێت بەتایبەت لە خانەکانی
سەلەمۆنەکەوە، هەندێکی دیکە دەڵین دەتوانێت بەبێ ئۆکسجین هەناسە بدات.
هەرچەندە ڕای جیاواز هەن لەسەر ئەم دۆزیەوەیە بەڵام ئەمە شتیکی حاشاهەلنەگرە،
ئەم دۆزینەوەیە وایکرد تێڕوانینمان بۆ پەرەسەندنی زیندەورەکان بگۆڕێت.
ر.ئ