ئەم دوورگەیە دەکەوێتە کەنارەکانی وڵاتی کرواتیا، لە دەریای ئەندریاتیکدا،
بەلجیناک دوورگەیەکی بچووکە بەزنجیرەیەک دیواری بەردی دەورەدراو و وایکردووە لە ئاسماندا
لە پەنجە مۆری مرۆڤ بچێت.
ماڵپەڕی" ئۆدیتی سێنتراڵ" لەڕاپۆرێکدا بەم جۆرە باسی ئەم دوورگە
سەرنجڕاکێشە دەکات.
دوورگەی بەلجیناک کە لەشێوەی هێلکەییدایە نزیکی ٢٣ کیلۆمەتر لە تۆڕێک دیواری بەردی دەورەدراوە.
ئەم زنجیرە دیوارە بەردیانە بۆمەبەستی کشتوکاڵی بنیاد نراون و ئاسانکاری بۆ
خەڵکانی ناوچەکە دروست کردووە.
ئەم دیوارە بەردینانە ناڕوخێن و خەڵکەکەی بۆ مەبەستی پارێزگاریکردنی
دەغڵودانەکانیان دژی ڕەشەبا و باوباران بنیادیانناوە.
ئەم تەکنیکە وڵاتانی ئەوروپی دیکەش بەکارهێنراوە وەک، ئینگلتەرا و ئێرلەندا،
بەڵام هیچیان ئەم هێڵە زنجیرەی دیوارەی دروست نەکردووە کە لە پەنجەمۆری مرۆڤ دەچێت.
ر.ئ