بەم ئاماژانەدا بزانە سییەکان ناساغن و پێویستیان بە چارسەرە

PM:09:31:03/12/2021

48336 جار خوێندراوەتەوە

لە ئەمرۆدا هەوا بۆتە سەرچاویەکی دەگمەن، بەمەبەستی ئەوە زیاتر لە هەرکاتیکی دیکە دەبێت سەرنج بدەینە سییەکانمان کاتێ ئاماژەمان پێدەدات ناساغە، دەرکەوتووە هەندێک لەو نیشانانە زۆر ئاسانن بۆ نەهێشتنیان.

بەپێی ماڵپەڕی "برایت ساید" ئەو نیشانانەش جەستە پێت بڵێت دەرباری ناساگی سییەکانەوە ئەمانەن:

ئازاری پشت و شان:

هەرچەندە بە نیشانەی دەگمەن هەژمار دەکرێن، پشت و شان تەنانەت ئازاری سنگ دەتوانن ئاماژەبن بۆ سەرەتای شیرپەنجەی سییەکان، ئەگەر لە قۆناغە سەرەتایکەکاندا دیاری بکرێت، ئەوا ئەگەری زۆرە چارەسەر بکرێت، ئەگەر ئەم ئازارە بەهێزتربوو و زیاتر درێژەی کێشا لە ئازاری پشت، یاخود زۆر کات هەستت بەمە کرد. ئەوا سەردانی پزیشک بیرۆکەیەکی زۆر باشە.

کۆکە:

کۆکەیەک دەکرێ ئاماژەبێت بۆ شتێکی سادە، وەک سەرمابوونێکی باو. بەڵام ئەگەر نیشانەکانی وەک؛ نەخۆشییە درێژ خایەنەکان بوو، ئەوا زۆر گرنگە جۆری کۆکەکان جیابکەیتەوە. کۆکەی تیژ دەکرێت نیشانە بن بۆ شیرپەنجەی سییەکان، بەتایبەت ئەگەر لەگەڵ نیشانەی دیکەدا بێن وەک کۆکە بە خوێنەوە.

هەناسە سواری، هەناسە بڕکێ:

کورتبوونەوەی هەناسە دەکرێت هۆکارەکەی حاڵەتەکانی دڵ یاخود هەناسە بێت، وەک ڕەبۆ و هەستیاری، ئەگەر ئەزموونی ئەمانەت کرد ئەوا بیرۆکەیەکی باشە ژینگەکەت بگۆریت و بتوانیت لە شارەکە بچیتە دەرەوە بۆ ماویەک، یاخود ڕۆتینێکی ڕاهینان و مەشقکردن تاقی بکەیتەوە.

زەردبوونی چاو و پێست:

ئەم حاڵەتە دەتوانێت زۆر بەئاسانی خۆتی لێ ڕزگار بکەیت. هێشتا بەنیشانەیەکی گرنگ هەژماردەکرێت، چونکە بە ئاماژەیەکی ڕوون دادەنرێت کە جگەر کێشەی تێدایە و ئەمەش هۆکارەکەی شیرپەنجەی سییەکانە.

نەخۆشی زەردووی حاڵەتێکە وادەکات پێست زەرد ببێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر چاو دەبێت و ڕەنگەکەی زەرد هەڵدەگەڕی و ئەگەر تیژ بێت ئەوا دەگۆڕیت بۆ زەردێکی تاریک.

بێ هێزیی:

هەموو کەس کات بۆ کات هەست بە بێ توانایی دەکەن و ئەمەش ئاساییە، دەکرێت کەم خەوی یاخود سترێس وڕاڕایی هۆکارەکەبن، بەڵام ئەگەر بێ هێزیەکەت نائاسایی بوو، زۆر کات هەستت پێکرد و کۆکەکەت بەرۆکی بەرنەدایت و حەزت بۆ خواردنیش نەما ئەوا دەکرێت ئاماژە بێت بۆ کێشیەکی تەندروستی لە سییەکانتدا.

ر.ئ