ئەگەر باران باری، یەکسەر هەوڵمەدە برۆیتەوە بۆ ماڵەوە، چونکە بەپێی توێژەران
پیاسەکردن لەژێر باراندا چەندین سوودی تەندروستی هەیە.
بەگێرەی ماڵپەڕی "برایت ساید" سوودە تەندروستییەکانی ئەمانەن:
باران پەرە بەچووستی وچالاکی جەستە دەدات
چالاکی جەستەیی وەک ڕاکردن لە ژێر باراندا چوستی چالاک دەکات، بەپێی
توێژینەوەیەک دەریخستووە ڕاکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ژێرباراندا چوستی چالاکی
جەستە گەشە پێ دەدات. چونکە جوڵەکردن لەم جۆرە کەشوهەوایەدا پێویستی بە بڕێکی زۆر
وزە هەیە.
بۆنی باران دڵخۆشمان دەکات:
زۆربەی ڕووەکەکان ڕۆن بەرهەم دەهێنن لەکاتی وشک بوونەوەدا کە دەردەدرێن لە
کاتی بارانێکی هێواشدا. ئەمەش وادەکات بۆنێکی زەوی لێبێت کەشوهەواکە و بارانەکە
هەستێکی ئەرێنی بە کەسەکان دەدات کە هەستی پێدەکەن.
باران نەخۆشی دەروونی کەم دەکاتەوە:
دەروناسەکان دەڵێن کە ئەو کەسانەی کێشەی دەرونی و سترێسیان هەیە ، ئەوا
ڕۆشتن لەژێر باراندا دەتوانێت سوودی تایبەتیان پێ ببەخشێت. هەستی باران بارین و
دەنگی بارانەکە کە دەکەوێتە سەر زەوی بە تەکنیکێک و چارەسەرێک دادەنرێت بەرامبەر
هەستە نەرێنیەکان.
کەشوهەوا لە باراندا پاک دەبێتەوە:
باران پیسی کەشوهەوا پاک دەکاتەوە، تەپوتۆز ناهێڵێت بە زەویەوە، هەوا پڕ لە
ئۆکسجین دەکاتەوە.
دەنگی باران هێورکەرەوەیە:
پسپۆرەکان دەڵین دڵۆپەی باران دەنگێکی نزیک لە ژاوەژاوی سپی دروست دەکات،
کە ئەمە یارمەتی دەدات دوور بکەویتەوە لە ڕاڕایی، هەستێکی هێورکەرەوەمان دەداتێ،
هەندێ لە پسپۆڕان تەنانەت ئامۆژگاری دەدەن لەکاتی خەوتندا دەنگی باران بەکاربهێنن
بۆ هێورکردنەوە و زووتر خەوتن.
ر.ی