هارمۆنی ڕۆز ئەو کچە بچووکەی دوای ئەوەی کە منداڵی ساوا
بوو، توشی نەخۆشییەکی دەگمەن بوو بە هۆیەوە هەردوو قاچ و دەستی لەدەستی برایەوە، لە
تەمەنی حەوت ساڵیدا و لە ئاهەنگێکدا خەڵاتی " منداڵی بوێری" پێدرا.
هارمۆنی ڕۆز هەردوو دەستی و قاچی لەدەستدا کاتێک منداڵێکی
ساوا بوو، لە بارودۆخێکی زۆر خراپدا تێپەڕی و تەنیا %١٠ چانسی ڕزگاربوونی بۆ
دانرابوو.
پاش ئەوەی تووشی هەوکردن بوو و ئەندامەکانی نەخۆش کەوتن،
پزیشکەکان بڕیارێکی قورسیاندا بە بڕینی بەشە جێماوەکانی دەستی و قاچی و بەشێکی
لووتی.
پزیشکەکان پێیان وابوو هەرگیز توانای ڕاکردن، گۆرانی
وتن، ڕاهێنانی نامێنێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا هەموو ئەوانەی ئەنجامدا، بووە بە منداڵێک
کە توانای جومبازی و خۆهەڵدان وگۆرانی وتنی هەیە.
لەئاهەنگێکدا کە جل و بەرگێکی شێوەی ساندرێلای لەبەر
کردبوو، "هارمۆنی ڕۆز" بەسەر فەرشی سووردا ڕێکرد ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ئەو
بوێریەی کە هەیبوو و توانیوێتی لەو دۆخە ناخۆشەدا ڕزگاری ببێت.
"هارمۆنی ڕۆز"ی
حەوت ساڵە خەڵاتی بەریتانی "منداڵی
بوری" وەرگرت.
سەبارەت بەو خەڵاتە لە چاوپێکەوتنێکدا هارمۆنی ڕایگەیاند،
چەند دڵخۆشە و هەست دەکات وەک ئەکتەرێک یان کەسێکی بەناوبانگ وایە بەسەر فەرشی
سووردا ڕێدەکات.
وتیشی"زۆر دڵ خۆشبووم کە چوومە سەر ستەیج و بۆ چاوپێکەوتن
لەگەڵ سایمۆن کاوڵ، ئەلیشا دیکسۆن جۆڵ دۆمیت".
"سایمۆن کاوڵ"دادوەری
بەرنامەی" Britain's Got
Talent" خەڵاتەکەی بەخشییە هارمۆنی، ئەو کچە بچوکە ڕایگەیاند چەند
هەست بەشانازی دەکات و بڕوا بەخۆی ناکات ئەم خەڵاتەی پێدراوە.
چەند هەفتەیەک پێش ئێستاش گۆرانی بێژی بەناوبانگ "ئێد
شێران" ئاهەنگێکی لەناکاوی بۆ هارمۆنی ڕێکخستوو و پێکەوە لەگەڵ "ئێد"
دا گۆرانی "Perfect” و
"Shivers” یان وتەوە.
ر.ئ