لە حاڵەتێکی دەگمەندا و
لە وڵاتی بەرازیل منداڵێک لەدایکبووە کە کلکی هەیە و درێژییەکەی ١٢ سانتیمەترە و
لە کۆتایی کلکیدا گۆشتێکی خڕی شێوە تۆپی پێوەیە.
ماڵپەڕی روسیا تودەی
ئاماژەی بە راپۆرتێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی کردووە، پزیشکەکانی ئەو وڵاتە
رایانگەیاندووە لە حاڵەتێکی دەگمەندا ئەو منداڵە کاتێک لە دایکبووە کلکی پێوە
بووە، لە بەشی کۆتاییدا تۆپەڵێکی گۆشتیی شێوە تۆپی پێوە بووە.
پزیشکەکان بە
نەشتەرگەریی ئەو بەشە زیادە "کلک و تۆپەڵەکە"یان لابردووە، گۆڤاری
جۆرباڵ پیدیاتریک سێرجەری پزیشکی سەبارەت بەو حاڵەتە ئاشکرایکردووە، ئەو بەشەی وەک
کلک وایە لە قۆناغی چوار بۆ هەشت مانگیدا لەناو منداڵدانی دایکیدا گەشە دەکات، لە
حاڵەتی دەگمەندا ئەو بەشە جارێکی تر بۆ جەستە بەکارناهێنرێتەوە و منداڵەکە بەو
جۆرە لەدایکدەبێت".
ئاماژە بەوەکراوە،
پزیشکەکان لە دوای پشکنین بۆیان دەرکەوتووە هیچ ئێسک و ئەندامێک لەو بەشەدا
نەبووە، هەر بۆیە بە نەشتەرگەریی لایانبردووە.
ئەو منداڵە لە هەفتەی
٣٥دا لەدایکبووە و هیچ گرفتێکی تەندروستیی نەبووە، ماڵپەڕەکە ئەوەی خستووەتە ڕوو، ئەمە
٤٠ حاڵەتی هاوشێوەیە لە مێژوودا تۆمارکرابێت.
ئ.ل