بەدەیان کارمەندی کەرتی
فڕۆکەوانی لە ئیتاڵیا لە ناوەڕاستی شەقام گرتبوونەوەوە و بە لابردنی جلە
فەرمییەکانی بەریان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ماڵپەڕی ئەلعەین لە هەواڵێکدا
باسی لەوەکردووە کە کارمەندەکان ئەمەیان بە مەبەستی ناڕەزایی دەربڕین کردووە لە
داخستنی کۆمپانیاکەیان و وەستانی کارەکانیان.
کۆمپانیاکە چەندین دەیەیە تووشی قەیارانی دارایی بووە و
دوایین گەشتی لە چواردەی تشرینی یەکەمدا ئەنجامدا و ڕاستەوخۆ پاش ڕۆژێک لە ڕووداوەکە کۆمپانیایەکی دیگەی
گەشت و گوزار لەجێگەی ئەوان دەستیان کرد بە بەکارهێنانی فڕۆکەکانی ئیتاڵیا.
هاوکات کۆمپانیا نوێیەکە هێمای وڵاتی ئالیتالیای کڕی، بەڵام کەمتر لە ٣٠٠٠ کارمەندی خەڵکی ئالیتالیای
هێشتەوە و ئەوانەی دیکەی ئیزندا هەر بۆیە بەنزیکەی ٥٠ ئامادەبووی کۆمپانیاکەی پێشوو
لە چەند ڕیزێکدا لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی ڕۆما وەستان و جانتای شانی کۆمپانیاکەیان
دانا، پاشان بە هێواشی چاکەتەکانیان لابرد و دواتریش تەنوورەکان لابرد و تەنها بە
پۆشاکی ژێرەوە مانەوە
دواتر لە ماوەیەکی کەمدا، هەموویان جل و بەرگ و پێڵاوەکانیان کۆکردەوە و بە یەک دەنگ
ووتیان:"ئێمە ئیتاڵیاین"