دوو هاوسەر لە بەلجیکا
تەنها بە بەکارهێنانی چوار پیت ١١ منداڵەکەیان ناوناوە، بەهۆی ئەمەوە بونەتە جێی
باسی میدیاکان و بابەتەکە بە جیاواز وەسف کراوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی
ماڵپەڕی odditycentral، گوێنی بلانخارت و مارینۆ
ڤانینۆ خاوەنی حەوت کچ و چوار کوڕن کە هەموویان ناوەکانیان تەنها لە چوار پیت پێک
هاتووە.
لەگەڵ ئەوەی ٢٦ پیت بونی
هەیە لە زمانی فەڕەنسیدا کە لە بەلجیکا زمانی یەکەمە و قسەی پێ دەکرێت ئەم دوو
هاوسەرە بریاریانداوە تەنها پیتە فەرەنسییەکانی "ئەی و ئی و ئێل و ئێکس"
بەکاربێنن، و بەنیازن هەمان کار دوبارە بکەنەوە بۆ دوانزەیەمین منداڵیان.
گوێنی دەڵێت: "پێمان
وابوو ئالێکس ناوێکی خۆشە بۆ یەکەم منداڵمان، دووەم منداڵیشمان ناونا ئێکسێل،
دواتر پێەمان زانی کە هەمان پیتن، بۆیە بڕیارماندا بەردەوام بین بۆ هەموو
منداڵەکانی دیکەمان و ئەمەش بووەتە دۆخێکی جیاواز بۆمان و خەڵکی بە ڕوداویکی
جیاواز وەسفییان کردووە."
هاوکات، ناوی منداڵەکانیان "ئالێکس، ئاکسێل، کسێلا، لێکسا، ئێکسایل، ئێکسیال،
ئێکسلا، لیاکس، ئێکسالی، ئێلاکس و ئالێکسی"ە. ئەو دوو هاوسەرە دەڵێن
ناوەکانیانمان لێ تێک ناچێت بەڵام مامۆستاکانیان پێچەوانەی ئەوە دەڵێن، بە تایبەتی
لەگەڵ بوونی پێنچ منداڵیان لە یەک خوێندنگە.
هەواڵی ئەم دوو هاوسەرە
و منداڵەکانیان ماوەی دوو ساڵە بۆتە جێگەی باسی میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەیان و
دەرەوەی وڵاتەکەشیان، ئەو کاتەی هەواڵەکە بڵاوکرایەوە تەنها نۆ منداڵیان هەبوو
بەڵام لە ئێستادا خاوەنی ١١ منداڵن و چاوەڕوانی ١٢ یەم دەکەن.