گرنگی خواردنی زەیتوون و هەنجیر پێکەوە چییە؟

PM:03:17:22/10/2021

6020 جار خوێندراوەتەوە

خواردنی میوەکان بەتەنها چەندین سوودی گرنگیان بۆ جەستە هەیە بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە بەشێک لە میوەکان بەیەکەوەش سوودێکی زۆریان هەیە بۆ جەستە و لەوانەش هەنجیر و زەیتون کە مێژوویەکی دوور و درێژیان هەیە بەیەکەوە.

هەواڵێکی ماڵپەڕیhealthfoodorganicئاماژەی بەوەکردووە کە زۆربەی ئەوکەسانەی دەچنە تەمەنی ٥٠ ساڵیی بەرەو سەرەوە دەناڵێنن بەدەست بەرزی کۆڵستڕۆڵی خوێنەوە بەڵام یەکێک لەو خۆراکە گرنگانەی دەتوانن بیخۆن بۆ دابەزاندنی کۆڵیسترۆڵی خوێن بریتییە لە هەنجیرو زەیتون بەیەکەوە.

لە هەواڵەکەدا باس لەوەکراوە کە چەند توێژەرێکی ژاپۆنی توانیویانە ئەوە بسەلمێنن کە لە کاتی خواردنی هەنجیر و زەیتووندا پێکهاتەیەک دروست دەبێت کە کاریگەری زۆر گرنگی دەبێت بۆ جەستە هەروەها توێژەرەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە کە هەنجیر بەتەنها ئەو کاریگەرییە دروست ناکات و زەیتوونیش بە هەمان شێوە بەڵام کاتێک هەردووکیان پێکەوە دەخورێن ئەوا ماددەیەکی گرنگ بۆ جەستە دروست دەکەن تیمە ژاپۆنییەکە باسیان لەوەش کردووە کە باشترین ئەنجام لە خواردنی یەک هەنجیر و حەوت زەیتوندا دەبێت.

گرنگترین سوودەکانی خواردنی هەنجیر و زەیتون بەیەکەوە:

یەکەم: وزەیەکی زۆر بۆ جەستە دابین دەکات، کۆڵیسترۆڵەکان دادەبەزێنێت بەتایبەتیش خراپەکان، سیستەمی مێتابۆڵیزمی جەستە بەهێز دەکات و تەندروستی دڵ بەرەوپێش دەبات.

دووەم: نیشانەکانی پیربوون دوادەخات و گەنجی دەبەخشێت بە مرۆڤ.

سێیەم: رێکخستنی ئاستی پەستانی خوێن، هەنجیر بەهۆی ئەوەی پۆتاسیۆمی تێدایە کار لەسەر کەمکردنەوەی پەستانی خوێن دەکات.

چوارەم: دابەزاندنی کێشی جەستە، خواردنی هەنجیر و زەیتون بەیەکەوە یارمەتی دابەزاندنی کێش و پاراستنی جێگیری کێشی تەندروست دەدەن چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی فایبەر کە لەکاتی خواردندا هەستی تێربوونت پێ دەدات و ئارەزووی خواردن کەمدەکاتەوە.

پێنجەم: ڕێگری دەکات لە دروستبوونی شێرپەنجەی مەمک لە خانماندا.

شەشەم: تەندروستی بینایی دەپارێزێت و چاوەکان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

حەوتەم: ڕێگری دەکات لە دروستبوونی شێرپەنجەی پێست و پێست بە تەندروستی دەهێڵێتەوە.

هەر لەو بارەیەوە هەندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن مێژووی خواردنی هەنجیر و زەیتوون پێکەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانی و یونانییەکان و لە چەندین چیرۆکی فۆلکلۆریدا ناوی هاتووە، جگە لەوەش لە هەریەک لە قورئانی پیرۆز و ئینجیلدا باسی لەبارەوە کراوە.