ئەم نیشانانە دەریدەخەن تۆ سەرنجی هەمووان رادەکێشیت

PM:01:25:22/10/2021

30560 جار خوێندراوەتەوە

سەرنجڕاکێشی یەکێکە لەو تایبەتمەندییانەی کە جیاوازە لە جوانی و کەشخەیی و هەر تایبەتمەندییەکی تر، ئەو کەسانەشی ئەم تایبەتمەندییەیان تێدایە بەردەوام جێگەی سەرنجی دەورووبەرەکەیانن.

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە کۆمەڵێك لەو نیشانانە کردووە کە دەریدەخەن کەسێكی سەرنجڕاکێشیت ئەگەر تەنانەت درکت بەوەش نەکردبێت، بەم جۆرە:

١. متمانەت بەخۆتە و ئەمەش بە رەفتار و قسەکردنتەوە دیارە.

٢. گوێ بە راوبۆچوونی کەسانی دیکە نادەیت سەبارەت بە تۆ.

٣. هیچ کات سەرکەوتن و باشی و جوانی کەسانی دیکە نیگەرانت ناکات.

٤. پلانی ژیانت هەیە و هەوڵ بۆ خەون و ئامانجەکانت دەدەیت.

٥. رێكپۆشیت و بەردەوام جلوبەرگەکانت گونجاون و قژ و روخسارت هەمووکات رێكوپێکە.

٦. کە دەچیتە شوێنێك درك بەوە دەکەیت هەمووان سەرنجت دەدەن.

٧. کەمترین کەس وەسفت دەکات و پیاتدا هەڵدەدات، چونکە واهەست دەکەن تۆ دەزانیت چەند سەرنجڕاکێشیت و پێویستت بەوە نیە پێت بڵێن.

٨. هەندێكجار درك بە ئیرەیی دەورووبەرەکەت دەکەیت کە بۆتۆ هەیانە.