تەپسی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان و ئامادەکردنی کاتی دەوێت، بە چەندین رێگەی جیاواز ئامادە دەکرێت.
کەرەستەکانی:
مریشک
پەتاتە
کەوچکێک بیبەری ڕەش و کاری و سیری هاڕڕاو و بەهاراتی مریشک
ئاوی لیمۆیەک
ڕۆن
دوو سەلک پیاز
خوێ
ئامادەکردنەکەی:
سەرەتا جوان مریشکەکە کەرت دەکرێت و دەشۆرێتەوە، لەاو دەفرێکی قوڵدا بیبەری ڕەش و بەهاراتەکانی تر لەگەڵ ئاوی لیمۆ و ڕۆنەکە تێکەڵ دەکرێت تا وەک سۆسێکی لێدەردەچێت.
دوو پیازەکە بە شێوەی ئەڵقە دەجنرێت و پەتاتەکانیش بەهەمان شێوە بە شێوەی بازنەی دەجنرێت یان بە هەر جۆرێک ئارەزووی دەکەیت، لەگەڵ سۆس و خوێ و مریشکەکە تێکەڵدەکرێت.
دەخرێنە ناو سینی فڕنەوە و بە وەرەقەی ئەلەمنیۆم سەری دادەپۆشرێت، دوای ٤٥ خولەک لەناو فڕنەکە دەبێت، دووبارە سەیری دەکەیتەوە و کەمێک لە ئاوەکەی دەکرێت بەسەریدا و دووبارە دەخرێتەوە فڕنەکە تا بە باشی دەبرژێت.