بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
ئەرێنیی بوون لە ژیانی
کارکردنتدا زیاتر دەبێت، کۆمەڵێك دەستکەوت بەدەستدەهێنیت کە کەسە نزیکەکانت سەرسام دەکات و نیشانەی پرسیار
لەبارەی تواناکانی تۆوە دروست دەکات و هەمووان درك بەوە دەکەن کەسێكی بەتوانا تری
لەوەی درکیان پێکردوە.
گا 20/4 - 20/5
هەوڵبدە داهێنەرانە تر
مامەڵە بکەیت بۆ پاراستنی پێگەی پێشکەوتووی خۆت لە کاردا، کە ناچارت دەکات ئارام ببیت
و پەلە نەکەیت.
دووانە 21/5 - 21/6
جدیبوونت لە کار و هەڵسوکەوتی
باشدا پشکەکانت زۆر بەرز دەکەنەوە لە چاوی دەورووبەرەکەتدا، ئەمەش دەتخاتە ناو
بازنەی ڕووناکییەوە و یارمەتیت دەدات بۆ باشترکردنی بارودۆخەکانت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
پرۆژەی نوێ و گرنگ
چاوەڕوانت دەکات، بەڵام گرنگە هەنگاوی بە دڵنیا و پشتڕاستکراو بنێیت بۆ ئەوەی دووبارە
بگەڕێیتەوە بۆ بازنەی رووناکی و سەرنج لە ژیانتدا.
شێر 23/7 - 22/8
ڕۆژێکی نوێیە و
ئاستەنگییەکان لەسەر رێگەت لادەچن، تۆ بەخشینێک، پێشەکییەک، یان پاداشتێکی داراییت
دەست دەکەوێت و لەم ماوەیەدا سوودێکی زۆرت پێدەگەیەنێت.
فەریك 23/8 - 22/9
ڕۆژێکی زۆر تایبەت کە
وا دەکات بەئازادانەتر دەست بە بزنسەکەت بکەیت و باری داراییت باشتر دەبێت
هەرچەندە ئەگەر هەست بە ڕێگریش بکەیت.
تەرازوو 23/9 - 22/10
تۆ دەبێت گوێ لە ئامۆژگاری
هاوپیشەکان بگریت، ئەوان زیاتر لە تۆ شارەزاییان لە چۆنییەتی بەڕێوەبردنی شتەکان هەیە
بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامە ئەرێنیەکان.
دووپشك 23/ 10-21/11
خاوە خاو کردن لە یەکلاکردنەوەی
هەندێك لە بابەتەکان ئاماژەن بۆئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ هاوبەشی ژیانت زۆر درێژە
ناکێشێت و نێوانتان تێكدەچێت.
كەوان 22/11 - 21/12
وزەی داهێنەری خۆت بۆ
پەرەپێدانی توانا کردارییەکانت بەکاربهێنە، کە ئەمەش وادەکات پلە یەکەکانی ژیانت
لە قۆناغی داهاتوودا بگۆڕێت.
گیسك 22/12 - 19/1
لەوانەیە تۆ هەست بە نیگەرانی
بکەیت بەرامبەر بە هاوکارەکانت، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هەنگاو بنێیت و یارمەتییان بدەیت بە هەر
شتیك کە لە توانا و بەردەستتدایە.
سەتڵ 20/1 - 18/2
تۆ ئارەزوویەکی دڵسۆزانەت
هەیە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەوانی تردا، بەڵام هەندێکیان هەرگیز رانەهاتوون بەوەی بە
راستگۆیی مامەڵە لەگەڵ دەرووبەریان بکەن.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
ڕۆژێکی ئاسوودەت هەیە رێگە
نادەیت کەسانی دیکە کاریگەرییان لەسەر میزاجی تۆ هەبێت، هەروەها خۆت پلانەکانی
داهاتووت دادەنێیت و رێگە نادەیت کەسانی دیکە تێکەڵ بە ژیانت ببن.