خواردنی یەك هێلکە لە بەیانیاندا چی بەسەر جەستە دەهێنێت؟

AM:09:52:22/10/2021

116952 جار خوێندراوەتەوە

زانایان لە زانکۆی پەکین ئاشکرایانکردووە، خواردنی یەك هێلکە بە شێوازێکی ڕۆژانە ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە.

بە گوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی چینی کە ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە، خواردنی بڕێکی گونجاوی هێلکە بە شێوازێکی ڕۆژانە و بە بەردەوامی، ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و دڵ کەمدەکاتەوە.

ئەو توێژینەوەیە کە لە زانکۆی پەکین لە چین ئەنجامدراوە دەریخستووە، ڕۆژانە خواردنی یەك هێلکە ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەکان و دەمارەکان کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەداوە، توێژینەوەکە ماوەی نۆ ساڵ بەردەوام بووە و لەو ماوەیەدا لێکۆڵینەوە لەسەر داتای ٤٠٠ هەزار کەسی پێگەیشتوو کراوە کە تەمەنیان لە نێوان ٣٠-٧٩ ساڵدا بووە و لە ١٠ ناوچەی جوگرافی جیاوازی چیندا ژیاون.

بەگوێرەی ئەنجامەکان، ئەو کەسانەی کە ڕۆژانە هێلکەیەکیان خواردووە ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان کەمتر بووە بە بەراورد بەو کەسانەی نەیانخواردووە.