هەنجیری وشککراوەبەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددە خۆراکییە
گرنگەکان چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری هەیە کە زۆرینەمان تاوەکو ئێستا نەمانزانیون.
ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە گرنگترین
سوودەکانی خواردنی هەنجیری وشککردووە کە واتان لێدەکات زیاتر گرنگی بە خواردنی
بدەن، بەم جۆرە:
١. بەهۆی دەوڵەمەندی بە ریشاڵەکان کرداری هەرس باشتر
دەکات و رێگە لە قەبزی دەگرێت.
٢. دەوڵەمەندە بەوکانزایانەی کە ئێسك دەپارێزن وەك
کالسیۆم و فۆسفۆر و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم.
٣. یارمەتیدەرە بۆ رێكخستنی ئاستی شەکر لە خوێندا، و
بەجێگرەوەیەکی باش دادەنرێت بۆ شەکره سپی لەو کەسانەدا کە تووشبوون بە شەکرە لە جۆری
دووەم.
٤. مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە
لەڕێگەی کەمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی خوێن و چەورییە سیانییەکان.