حکومەتی بەریتانیا سزای ٥٠ ملیۆن و نیو پاوەندی فەیسبووکی
دا کە دەکاتە نزیکی ٦٩ ملیۆن دۆلار، بەهۆی پێشێل کردنی یاساکانی تایبەت بە گەڕان بۆ
وێنە جوڵاوەکان.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لبنان٢٤"، دەستەی
بازاڕەکانی بەریتانی لەبارەی سزادانی فەیسبووکەوە وتی " فەیسبووک شکستی هێنا
لە دابینکردنی زانیاری پێویست لە کاتی لێکۆڵینەوەکەدا."
ئاماژەیان بەوەشدا کە فەیسبووک چەندین جار ئاگادار کراوەتەوە،
بەڵام پابەندنەبوونی فەیسبووک بە یاساکانەوە بە ئەنقەست بووە.
لیژنەکە سزای دارایی ٥٠ ملیۆن پاوەندیان بەسەر فەیسبووکدا
سەپاند لەگەڵ ٥٠٠ هەزار پاوەندی تر بۆ دوو جار گۆڕینی بەرپرسی جێبەجێکار بەبێ ڕەزامەندی.
جۆیل بامفۆرد، بەڕێوبەری سەرەکی دەستەی بازارەکانی بەریتانیا
وتی: ئێمە فەیسبوکمان ئاگادار کردوە کە پێنەدانی زانیاری سەرپێچی یاسایە، بەڵام تەنانەت
دوای لەدەستدانی داواکارییەکەی لە دوو دادگای جیادا، فەیسبووک بەردەوام بوو لە
پشتگوێخستنی پابەندە یاساییەکانی، ئەمە دەبێت ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ هەر کۆمپانیایەک
کە پێی وایە لەسەرووی یاسادایە."
لەلای خۆیەوە فەیسبووک وتی "ئێمە رایەکی تەواو جیاوازمان
هەیە لەسەر ئەو بڕیارە نادادپەروەرانەیەی کە دەستەی بازاڕەکانی بەریتانیا داویەتی
بۆ سزادانی فەیسبووک."
وێنە جوڵاوەکان GIF وەک وێنەی ئاسایی و ڤیدیۆ لە ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا
جێی خۆی کردۆتەوە و بۆ چەندین مەبەستی جیاواز سوودی لێ دەبینرێت.