ئانا ستیوارت خانمە پەیامنێری کەناڵی CNN لە پەخشی راستەوخۆدا لە کێڵگەیەکی تایبەت بە
بەخێوکردنی قەل چەپڵە بۆ قەلەکانی چواردەوری لێدەدات و قەلەکان بە دەنگێکی سەرنج
راکێش وەڵامی دەدەنەوە.
لە هەرێمی ئیسکس
لە باشوری ئینگلتەرا ئانا ستیوارت لە پەخشی راستەوخۆدا لە کێڵگەیەک دەردەکەوێت کە کۆمەڵێک
قەل دەوریان داوە.
لەکاتی گفتوگۆی نێوان ئانا و خانمە بێژەرەکە، ئانا ئاماژە
بەوە دەدات کە ئەگەر چەپڵە لیبدەیت وەڵامت دەدەنەوە، لەهەمانکاتدا بۆ تاقیکردنەوەی
قسەکەی چەپڵەیەک لێدەدات و قەلەکان راستەوخۆ وەڵامی دەدەنەوە.
بۆ دڵنیا بوونەوە لەوەی کە ئەم شتە بە سوتفە رووینەداوە،
چەند جارێک چەپڵە لێدانەکە دووبارە دەکاتەوە و لەگەڵ هەموو چەپڵە لێدانێکدا قەلەکان
بە هاوارکردن وەڵامی پەیامنێرەکە دەدەنەوە.