ئەو کەسەی تووشی
ئەم نەخۆشییە دەبێت سەرەتا جەستەی ئەنسۆلینی پێویست بەرهەم دەهێنێت، بەڵام جەستەی
ناتوانێ ئەم ئەنسۆلینە بۆ شکاندنی شەکری ناو خۆراکەکان بەکاربهێنێت، ئەوەی کە پرسیارە
لای هەمووان ئایا دەکرێت رێگری لە توشبوون لەم نەخۆشییە بکرێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی
ئەم پرسیارە، پسپۆڕی هەناوی د. شاهۆ فتاح أحمد وتی "بەڵێ، توێژینەوەکان دەریان
خستووە کە دەکرێت ڕێگری بکرێت لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم بە:
-کەمکردنەوەی کێش
(ئەگەر کێش زیادی هەبوو).
-چالاک بوون وازهێنان
لە تەمبەڵی و دانیشتنی زۆر.
-ڕێکخستنەوەی چۆنیەتی
و پێکهاتەی خواردن.
-بەکارهێنانی هەندێک
جۆر دەرمان کە دەتوانن ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەم بکەنەوە.
چ شتێک ئەگەری
تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە جۆری دووەم زیاد دەکات؟
هەندێک هۆکار هەن
کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم زیاد دەکەن، لەوانە:
-کێش زیادی یان نەخۆشی
قەڵەوی، بەتایبەتی ئەگەر کێش زیادیەکە زیاتر لە ئاستی کەمەر بوو.
-کەم جوڵان و دانیشتنی
زۆر
-جگەرە کێشان
-بوونی نەخۆشی شەکرە
لە کەسە نزیکەکان (لە ناو خێزاندا)
-شەکرەی سکپڕی
ئایا هیچ پشکنینێک
هەیە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەربخات؟
هەندێک پشکنین هەن
کە دەرخەری ئەوەن کە نەخۆشەکە لە قۆناغی پێش شەکرە دایە کە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی
شەکرەیان زیاترە لە کەسی ئاسایی
-پشکنینی ڕێژەی شەکر
لەخوێندا بە گەدەی برسی بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر، بۆ کەسی ئاسایی دەبێت لە ١٠٠
مگم/دس کەمتر بێت، بەڵام ئەگەر ڕێژەکە لە نێوان ١٠٠ مگم/دس بۆ ١٢٥مگم/دس ئەوا بە قۆناغی
پێش شەکرە دادەنرێت.
-پشکنینی ڕێژەی شەکر
لەخوێندا دوای خواردنەوەی شەکراو، ئەم پشکنینە بە شێوەیەکی تایبەت لە تاقیگە ئەنجام
دەدرێت، ڕێژەی شەکر لەخوێندا لەم پشکنینە لە نێوان ١٤٠ بۆ ١٩٩ بە قۆناغی پێش شەکرە
دادەنرێت.
-پشکنینی سێ مانگی
شەکرە کە ئەگەر لە نێوان ٥،٧ بۆ ٦،٤ بوو بە قۆناغی پێش تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە
دادەنرێت.
چی بکرێت بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە لە قۆناغی پێش شەکرەدان ئەگەری
تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە کەم بکەنەوە؟
-دابەزاندنی کێش
بە ڕێژەی لەسەدا پێنج بۆ دە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە کەم دەکاتەوە.
-خواردنی دروست: هەڵبژاردنی
خواردنێک کە دەوڵەمەندە بە سەوزەو میوە و شیرەمەنی کەم چەوری، کەمکردنەوەی گۆشت و
شیرینی.
-چالاک بوون و
وازهێنان لە تەمبەڵی و دانیشتنی زۆر: هەوڵ بدە ڕۆژانە زیاتر لە ٣٠ خولەک پیادەڕەوی
بکە و ئەگەر ڕۆشتنی خێرا یان ڕاکردن بێت باشترە.
- وازهێنان لە
جگەرەکێشان.