کچی ملیاردێری ئەمیریکی بیل گەیتس بەناوی جێنیفەر
تەمەن ٢٥ ساڵ، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا هاوسەرگیریی لەگەڵ کوڕێکی موسڵماندا کردووە
بەناوی نائیل نەسار، میدیاکا سامانی کچەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
ماڵپەڕی وەتەنی میسری ئاماژەی بەوەکردووە،
جێنیفەر گەیتس لە ٢٦ی نیسانی ١٩٩٦ لەدایکبووە، ئارەزووی ئەسپسوارییە، لە تەمەنی
شەش ساڵییەوە سواری ئەسپ بووە، لە ساڵی ٢٠١٨ بڕوانامەی لە بواری زانستی زیندەیدا
لە زانکۆی ستاندفۆرد بەدەستهێناوە، پێش ئەوەی بۆ کۆلێژی پزیشکی بخوێنێتەوە مۆڵەتی
ساڵێکی وەرگرتووە و دووبارە دەست بە خوێندنەکەی دەکاتەوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سیلیبریتی نێت وۆرس سەروەتی
کچەکەی بیل گەیتس دەگاتە ٢٠ ملیۆن دۆلار، چەند رۆژێک پێش ئێستا وێنەی ئاهەنگی
هاوسەرگییریەکەی لە میدیا جیهانییەکاندا بڵاوکراوەتەوە، کە شووی بە کوڕێکی موسڵمانی
بە ڕەگەز میسری کردووە بە ناوی نائیل نەسار و تەمەنی ٣٠ ساڵە.
لە ساڵی ٢٠١٧ بیل گەیتس ڕایگەیاند خاوەنی سێ
کچە بە ناوەکانی جێنیفەر و رۆری و فیبی، هەر یەکەیان لە سامانەکەی ١٠ ملیۆن دۆلاریان
پێدەدات، تەواوی پارەکانی تر بۆ دامەزراوە خێرخوازییەکان دەبێت.
ئ.ل