کاتێک کچێک دەکەوێتە خۆشەویستییەوە بە هیچ جۆرێک
ناتوانێت بەرهەڵستی هەستەکانی بکات و بیشارێتەوە، بە چەند نیشانەیەک خۆشەویستییەکەی
دەردەکەوێت.
ماڵپەڕی سەیدەتی ئیماراتی ئەو نیشانانەی
خستووەتەڕوو کاتێک کچێک دەکەوێتە خۆشەویستییەوە تێیدا دەردەکەوێت:
یەکەم: یەکێک لە نیشانەکان ئەوەیە بەردەوام هەست
بە شەرم دەکات کاتێک ئەو کەسە دەبینێت کە خۆشیدەوێت، هەروەها کاردانەوەکانی لە کۆنترۆڵی
خۆیدا نابن و هەندێک کات بۆئەوەی لەو شەرمە ڕزگاریببێت توڕەدەبێت.
دووەم: کاتێک کچێک کەسێکی خۆشدەوێت بەبێ ویستی
خۆی ڕەفتارەکانی منداڵانە دەبن و ناتوانێت فەرمی بێت.
سێیەم: بەردەوام ئەو
بابەتانە دەکاتەوە کە دەزانێت ئارەزووی دەکەیت تا قسەت لەگەڵدا بکات.
چوارەم: کاتێک کچێک کەسێکی
خۆشدەوێت زیاتر گرنگی دەدات بە خۆی و دەیەوێت بەردەوام جوان دەربکەوێت.
پێنجەم: کاتێک کچێک کەسێکی خۆشدەوێت دەبێتە کچێک
کە دەیەوێت زۆرینەی زانیارییەکان دەربارەی ئەو کەسە بزانێت و بەردەوام پرسیاردەکات.
ئ.ل