فیردەوس سوپاسی هەردی سەلامی دەکات

AM:11:52:21/10/2021

4676 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ فیردەوس لەگەڵ بڵاوکردنەوەی تیزەری نوێترین ڤیدیۆ کلیپی تێیدا سوپاسی هونەرمەند هەردی سەلامی دەکات، کە هاوکاری کردووە لە بەرهەمهێنانی کلیپەکەیدا.

فیردەوس لە هەژماری ئینستاگرامەکەی ئاماژەی بە نوێترین کاری هونەریی خۆی کردووە کە کلیپێکە و لە ژێر ناوی "چۆن؟" بڵاویدەکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سوپاسی هەردی سەلامی گۆرانیبێژ کردووە و نوسیوویەتی "زۆر زۆر سوپاس بۆ هەموو شتێک".

ئاشکرایکردووە، ئەم بەرهەمەی بە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاودەکاتەوە، کە هۆنراوە و ئاوازی هەردی سەلامییە و ئەفشین شوکری کاری ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.

فیردەوس عەبدولرەحمان دانیشتوی شاری سلێمانییە و تەمەنی ٢٠ ساڵە، یەکێک بوو لە بەشداربووە ناسراوەكانی پرۆگرامی "زە لێجێند"، چەند بەرهەمێکی هونەریی هەیە.

ئ.ل