نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم و جیهاندا بەرزبووەوە

AM:11:09:21/10/2021

5128 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، یەک گرامیش بە ٥٧ دۆلار و ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ ١٠ دۆلار و نرخی یەک گرامیش ٣٣ سەنت بەرزبووەتەوە.

ھاوکات، نرخی یەک کیلۆگرامیش بە ٥٧ ھەزار و ٤٠١ دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ ٣٢٤ دۆلار بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیھاندا.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دینار بەرزبووەتە و بەم جۆرەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٩ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٢ ھەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٥ ھەزار دینارە.

لەماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمەریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی لە مامەڵەکانی کۆتایی ھەفتەدا.