بۆ ئەوانەی ئارەزووی پێشبینی
بورجەکانیان دەکەن، رۆژانە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی لەسەرچاوە فەلەکییەکانەوە پێشبینییەکان
وەردەگرێت و بڵاویدەکاتەوە.
كاور 21/3 - 19/4
هەستە خۆشەکانی ناخت بۆ
خۆشەویستەکەت دەڕدەبڕیت و ئەمەش دەبێتە دروستکردنی کەشێکی ڕۆمانسیی و پەیوەندییە سۆزدارییەکەتان
بەهێزتر دەکات.
گا 20/4 - 20/5
هەوڵبدە لە پەیوەندییە
ڕووکەشییەکاندا نەمێنیتەوە، چونکە هیچ داهاتوویەکیان نییە و دەبنە ئازاردانی دەروونت،
گرنگی زیاتر بە تەندروستیشت بدە.
دووانە 21/5 - 21/6
گفتوگۆکردن و هەڵسوکەوتی
دروست باشترین ڕێگەن بۆ ئەوەی لە کارەکەتدا
بەروەپێش بچیت و ئەمانجە پیشەییەکانت بە دەستبهێنیت.
قرژاڵ 22/6 - 22/7
هەست بە وزە و هێزێکی یەکجار
زۆر دەکەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەو ئامانج و داهاتووەی کە دەتەوێت لە بواری کار و پیشەکەتدا،
بەو جۆرە بەردەوام بە دەگەیت بەسەرکەوتن.
شێر 23/7 - 22/8
پێویستە خۆپەرست نەبیت
لەو بڕیارانەی پەیەوندی بە ژیانی سۆزداریتەوە هەیە و ڕایی خۆشەویستەکەشت وەرگریت دەربارەی
گرفتەکان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی نەرێنیی بەسەرتاندا نەشکێتەوە.
فەریك 23/8 - 22/9
واباشە شێواز و جۆری خۆراکەکانت
بگۆڕیت و بۆ ئەوەی بتوانیت تەندروستی جەستەت بپارێزیت و کێشت زیادنەکات، گرنگی بە
چواردەورەکەت بدە و لێیان بپرسەرەوە.
تەرازوو 23/9 - 22/10
هەوڵبدە ئیرەی نەکەیت
لە سەرکەوتنی هاوپیشەکانت لە کارەکەتدا و خۆڕاگر بیت، چونکە بەرەپێشەوەچوون و سەرکەوتنی
تۆش لەماوەیەک نزیکدا بەدەستتدەکەون.
دووپشك 23/ 10-21/11
زیادەڕەوییکردن لە هەستی
ئیرەی کاریگەری نەرێنیی دەبێت لەسەر پەیوەندییەکەتان و ڕەنگە ببێتە هۆی دەرەنجامی
نەویستراو و ئەگەری جیابوونەتان.
كەوان 22/11 - 21/12
هەوڵبدە گرفتەکانی کارەکەت
گەورە نەکەیت لەخۆت و زۆر بیریان لێنەکەیتەوە، چونکە ئەو گرفتانە ئەوەندە گرنگ و گەورە
نین کە بە شێوەیەیک کە تۆ بیری لێدەکەیتەوە و هەموو گرفەکانت چارەسەر دەبن بەم
زووانە.
گیسك 22/12 - 19/1
ڕەنگە لە ناکاودا تووشی
دڵەڕاوکێ و ڕاڕاییەکەی زۆر ببیت و ئەمەش ببێتە هۆی کاریگەری نەرێنیی لەسەر دەوروبەرەکەت،
ئاگاداریی ڕەفتارەکانت بە و خۆت خۆشبوێت.
سەتڵ 20/1 - 18/2
وەرزش و ڕاهێنانکردنی
بەیانیان پێش ئەوەی هەر کارێک ئەنجامبدەیت سوودێکی زۆری دەبێت بۆ تەندروستیت بەتایبەت
ئەگەر لە کۆتایی ڕاهێنسنکردنەکانت شەربەتێکی میوە بخۆیتەوە.
نەهەنگ 19/2 - 20/3
زیادبوونی کێشی جەستەت
کاریگەری نەرێنیی دەبێت و هەوڵدەدەیت بەخێرایی ئەو کێشە زیادەیە کەمبکەیتەوە و پەیڕەوی
ڕێنماییە تەندروستییەکان بکەیت.
ئ.ل