ڕەنگە تا سەرەتای ساڵی
٢٠٢٠ کلێنسی تەڕ یەکێک نەبووبێت لە پێداویستییەکانی رۆژانەمان، بەڵام دوای دەرکەوتن
و بڵاوبونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ لە هەموو جیهاندا، خواست لەسەر کڕینی کلێنسی
تەڕ بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
لە بابەتێكی ماڵپەڕی
"فوشیا"، چەند زانیارییەک لەبارەی کلێنسی تەڕەوە بڵاوکرایەوە، ئەوانیش:
- کلێنسە تەڕەکان جۆری جیاوازیان
هەیە و هەر جۆرە و تایبەتمەندیەکی خۆی هەیە، بۆیە باشترە بزانیت بۆچی بەکاریدەهێنیت.
- کلێنسە تەڕەکان، کاریگەرن
و بەتەواوی ئەو شتەی بەری دەکەون پاکی دەکەنەوە.
- ئەگەر کەسێک مادەی سپییکەرەوە
و کلۆرید ئەمۆنیۆمی تێدا بوو، هەستیاری بۆ پێست دروست دەکات.
- نابێت بۆ پاکردنەوەی
منداڵ بەکاربهێندرێت، بەهۆی بوونی هەندێک ماددە لە کلێنسی تەڕدا چەوری سروشتی پێستی
منداڵ لەناو دەبات و پێست تووشی وشکبوونەوە و دروستبوونی زیپکە دەکات.
- کلێنسی تەڕ لە ئاژەڵە
ماڵییەکان دووربخەرەوە، چونکە زیان بە جەستەیان دەگەیەنێت.
- بەکارهێنانی کلێنسی تەڕ
بۆ پاکردنەوەی مۆبایل زیان بە مۆبایلەکە ناگەیەنێت و چەندین بەکتریای سەر مۆبایلەکە
دەکوژێت.
- کلێنسی تەڕ دووبارە ریسایکل
ناکرێ و ئاسان شی نابێتەوە بۆیە لەدوای بەکارهێنان تکایە بیکەرە تەنەکەی خۆڵەوە.