ئارش عوسمان نوێترین گۆرانی ئارام زامداری بڵاوکردەوە

PM:11:43:20/10/2021

10580 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئارش عوسمان گۆرانی "ماڵئاوایی" گۆرانیبێژ ئارام زامداری بڵاوکردەوە.

 گۆرانی "ماڵ ئاوایی" نوێترین کاری هونەری ئارام زامدارە کە لە چەناڵی تایبەتی ئارش عوسمانەوە بڵاوکراوەتەوە.

ئارام زامدار لەبارەی کارەیەکەوە وتی " ئەم گۆرانیە زۆر پێوەی ماندوو بووم و زۆرم خۆشەوێ بە ھیوام باش پێشوازی لێبكرێ، كارەكە ھاوڕێی خۆشەویستم ئارش عوسمان كاری میوزیك و میلۆدی و تێكستی بۆ كردوە، لە جازز ستۆدیۆ كارەكە كراوە و كۆمەڵێ ھاوڕێی زۆر ئەزیز پێوەی ماندوو بوون زۆر زۆر سوپاس بۆ ھەموویان."

ئارش عوسمان ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، دەرچووی کۆلێژی هونەرە، چەند ساڵێکە کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە.