لە پەخشی راستەوخۆدا ڤیدیۆی نەشیاو پەخش دەکرێت

PM:10:51:20/10/2021

91788 جار خوێندراوەتەوە

کەناڵی هەواڵیی ئەمریکی KREM 2 لەکاتی پەخشی راستەوخۆی هەواڵەکانی تایبەت بە کەش و هەوا، ١٣ چرکە ڤیدیۆیەکی پۆرنۆگرافی لە شاشەی کەناڵەکەیانەوە نیشان دراوە و پۆلیسیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کەیسەکە کردەوە.

بینەرانی کەناڵی KREM 2 لەکاتی تەماشکردنی خوێندنەوەی راپۆرتی رۆژانەی کەش و هەوا لە شاری "سپۆکان"ـی سەربە ویلایەتی واشنتۆن توشی سەرسوڕمان بوون کاتێک بۆماوەی ١٣ چرکە ڤیدیۆیەکی پۆرنۆگرافی لەگەڵ راپۆرتی کەش و هەوادا پەخش کرا.

کەشناسیناس میشێل بۆس دەربارەی کەش و هەوای ویلایەتەکە قسەی دەکرد کاتێک ڤیدیۆی نەشیاو لەسەر شاشەیەک لە گۆشەی سەرەوەی چەپدا پەخش کرا، نە میشێل و نە هاوکارەکانی بە ئاگاداری پەخشی ڤیدیۆکە نەبوون.

پێشکەشکارێکی KREM لەبارەی رووداوەکەوە وتی "ڤیدیۆیەکی نەشیاو لە بەشی یەکەمی بەرنامەکەدا پەخش کرا. زۆر بەچڕی کاردەکەین بۆ دڵنیابوون لەوەی روداوی لەو جۆرە دووبارە نەبێتەوە."

پۆلیسی سپۆکان لە لێدوانێکدا وتی "سەبارەت بەو روداوە چەندین پەیوەندی و تەلەفونی و سکاڵامان بۆ هاتووە، لێکۆڵینەوە دەکەین و دواتر بەپێی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڕیار دەدەین."