سەرکێشی یان مەترسی تەنیا پێویستی بە ئازایەتی
و باوەڕ و متمانە هەیە و ئەگەر ئەنجامەکانیش لە بەرژەوەندی ئێوەدا نەبن، ئەوا لە بەرامبەر
ژیاندا بەهێزتر و بەهێزتر و بوێرترتان دەکەن.
لە بابەتێکی ماڵپەڕی لبنان٢٤، باس لە سێ بورج
کرا کە چێژ لە سەرکێشی دەبینن و وەک خواردنێکی رۆحی تەماشای دەکەن، ئەوانیش:
- شێر
لەدایکبووانی ئەم بورجە، ئازاترین و دڕندەترینن،
ئەوان باوەڕیان بە ئەزموونکردن و تاقیکردنەوەی شتەکان هەیە، شەرم لە مەترسی ناکەن،
لە کاردا بێت و لە ژیانی تایبەتیدا بێت، شکست ناهێنن و بە بڕیار و تواناکانی بۆ
رووبەڕوبوونەوەی مەترسی سەرسامت دەکەن.
- سەتڵ
لەدایکبووی ئەم بورجە بە سروشتی خۆی کەسێکی کەلە
رەقە، هەر بڕیارێک بدات، دەبێت شتێکی لێوەربگرێت، گرنگ نیە چەنێک تووشی مەترسی دەبێت،
ئەو زیرەک و چالاکە و زۆرکات سەرکێشیەکانی بەرهەمدار دەبن.
- نەهەنگ
لەدایکبووی بورجی نەهەنگ کەسێكی بوێرە و متمانەی
بەخۆیەتی، بە گرتنەبەری مەترسی لەوانەیە دەرفەت بۆ خۆی دروست بکات، هەرگیز لە بڕیارەکانی
خۆی ناترسێت، مێشکێکی نوێخواز و داهێنەری هەیە، هەموو کارێک دەکات تا ئەو شتە بەدەست
بهێنێت کە دەیخوازێت.