لە ڤیدیۆیەکدا کە لە گەشتێکدا تۆمارکراوە لە ناوچەی زامبیا دیمەنی شەڕی نێوان
فیلێکی دایک و تیمساحێک نیشان دەدات کە تێیدا فیلەکە بەپێیەکانی لە تیمساحەکە دەدات.
ماڵپەڕی سکای نیوز ڤیدیۆی شەڕی نێوان فیلێک و تیمساحێکی بڵاوکردووەتەوە و لەبارەی
دیمەنەکەوە دەڵێت کە هۆکاری شەڕەکەیان ئەوە بووە تیمساحەکە بووەتە جێگەی هەڕەشە بۆ
سەر بێچوی فیلەکە.
ڤیدیۆی تۆماری فیلەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی مانگی ئاب و وەک دەردەکەوێت
فیلەکە کلکی تیمساحەکەی گرتووە و ڕایدەکێشێت و بە پێیەکانی لێی دەدات، لە کاتێکدا
فیلەکە درێژییەکەی لە نێوان ٨ بۆ ١٠ پێدایە و دوای شەرێکی قورس لە نێوانیاندا فیلەکە
تیمساحەکە دەکوژێت.
هاوکات ئەمە جاری یەکەم نییە کە شەڕی قورس ڕووبدات لەنێوان ئاژەڵەکاندا لەسەر
ئەوەی بەشێک لە ئاژەڵەکان دەبنە هەڕەشە بۆ بێچووەکانیان و چەندین چیرۆکی دیکەی لەم
شێوەیە بوونیان هەیە.