شاژنی بەڕیتانیا بەهۆکارێک گەشتی بۆ ئایرلەندا هەڵوەشاندەوە

PM:05:51:20/10/2021

1880 جار خوێندراوەتەوە

کۆشکی بێرمینگهام ڕایانگەیاند کە شاژنە ئەلیزابێس شاژنی بەڕیتانیا بڕیاری داوە پشوو بدات و هیچ گەشتێک ئەنجام نەدات بۆ ماوەی چەند ڕۆژیک لەسەر پێشنیاری دکتۆرەکانی.

ماڵپەری هەواڵی ئەلعەین باسی لەوەکردووە کە شاژنی بەڕیتانیا گەشتەکەی هەڵوەشاندووەتەوە بۆ ئایرلەندا بەڵام کۆشکی بێرمینگهام هیچیان نەوتووە کە بۆچی پێویستی بە پشوو وەرگرتن بووە، لە ئێستادا تەمەنی شاژن ٩٥ ساڵی تێپەڕاندووە و لە دۆخێکی باشدایە و بڕیار وایە لە ماوەی داهاتوودا گەشتەکەی بۆ ئایرلەندای باکور ئەنجام بدات.

هاوکات ئێوارەی سێشەممە، شاژن پێشوازی لە سەرکردە بازرگانییە ملیاردێرەکانی وەک بیل گەیتس و چەند کەسێکی دیکە کرد لە قەڵای ویندسۆر، دوای ئەوەی سەرۆک وەزیران بۆریس جۆنسن کۆنفرانسێکی لەسەر کاریگەری بەشێک لە وەبەرهێنانە نەویستراوەکان سازدا.

ڕاگەیاندنی کۆشک باسیان لەوەش کردووە وتی: شاژن پێشنیاری دکتۆرەکای بۆ وەرگرتنی پشوو بۆ چەند ڕۆژی داهاتووی قبوڵ کردووە.