خەڵکی ناوچەی مانهاتن سەریان سوڕماوە پاش ئەوەی پەیکەریکی
نوییان بینییوە کە سەری ژنێکە و ئاماژەی بێدەنگی کردووە لەسەر ڕووباری هدسۆن.
ماڵپەری ڕوسا تودەی لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە
کە پەیکەرێک وەک ئاماژەی بۆ بێدەنگ بوونی خەڵکی و گویگرتن لە دەنگی ئاو دروستکراوە
لە شاری مانهاتن و لەبارەی کارەکەوە هونەرمەند جاومی بلێنسا کە دانیشتوی شاری بەرشەلۆنەیە
دەڵێت: " کاتێک ئاو دەجوڵێت دەنگێکی تایبەت دەردەکات و مانای پەیکەرەکەش
ئەوەیە کە کاتێک دەچیتە کەنار دەریا بێدەنگ ببە و گوێ لە دەنگی شەپۆلی ئاوەکە بگرە
گوێ بگرە لەو دەنگانەی لە قوڵایی ئاوەکەوە دەگەن بە گوێت".
بەرزی پەیکەرەکە ٢٤ مەترە و پەیکەرێکی سپی
بەفرییە و کاتێک لە شارەکەوە بۆ ڕوبارەکە دەڕوانیت بە ئاسانی دەبینرێت.