هێڵی لەڤ نمایشێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

PM:11:09:19/10/2021

23040 جار خوێندراوەتەوە

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێڵی لەڤ لە ئینستاگرام وتی "بەڵێن دەدەم کە نمایشێکی گەورەتر بۆ هەوادارەکانم بەردەست دەبێت."

هێڵی لەڤ لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بە زمانی ئینگلیزی نوسیویەتی "هەرچییەک رووبدات، دەبێت نمایشەکە بەردەوام بێت، من بەڵێنتان پێدەدەم لە داهاتوودا نمایشێکی گەورەترتان پێشکەشبکەم، نمایشێک کە لە ئێستاوە کاری لەسەر دەکەم."

لەگەڵ ئەم نووسینانەدا گرتە ڤیدۆی پێرفۆرمانسی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک دەردەکەوێت ئامادەکارییە بۆ ڤیدیۆ کلیپێکی تر، هاوشێوەی ڤیدیۆکلیپی دوێتی "بیرت دەکەم" کە بەرهەمێکی هاوبەشی بوو لەگەڵ گۆرانیبێژی عێراقی موحەمەد سالم.

ئەو خانمە گۆرانیبێژە لەهەمان پۆستیدا لە ئینستاگرام بەبۆنەی گەیشتنی ڤیدیۆکلیپی "بیرت دەکەم" بە ٤٠ ملیۆن بینەر سوپاسی هەوادارەکانی کرد.

هێلین عەبدوڵڵا ناسراو بە "ھێلی لەڤ" ساڵی١٩٨٨ لە ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لەساڵی ٢٠١٣ بە گۆرانی "Risk It All" ناسرا، بە زمانی ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت، لەساڵی ٢٠١٤ لە فلمی"Mardan"بەشداریکردووە، لە لۆس ئانجلۆس لە ئەمریکا دەژی، دوو کلیپی گۆرانی هەیە و سێ ساڵە هیچ بەرهەمێکی بڵاونەکردووەتەوە.