هەکار عەبدولقادر سینەماکارێکی دیاری کوردە، سەر
لە ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری دهۆک کۆچی دوایی کرد.
بەرێوبەرایەتی گشتیی رۆشنبیریی و ھونەریی پارێزگای
دھۆک لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایانکردووە، سینەماکاری کورد هەکار عەبدولقادر
باجلوری بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی لە شاری دهۆک کۆچی دوایی کردووە،
لە گۆڕستانی گوندەکەیان تەرمەکەی بەخاکسپێردراوە.
ھەکار عەبدولقادر لە ساڵی ١٩٨٠ لە گوندی باجلوری
سەربە پارێزگای دھۆک لەدایکبووە، ساڵانێکی زۆرە لە بواری هونەردا کاریکردووە، جگە لە
ئەکتەریی کاری دەرهێنانی بۆ فیلمەکانی "قەرەچ و هاقیبوون" و چەند فیلمێکی
تردا کردووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ ەوە لە بواری سینەمادا کاریکردووە.
ئ.ل