ئەگەر سیستمی خۆراک
کاریگەری سەرەکی هەبێت لەسەر ئەو تەمەنەی کە مرۆڤ دەژی، ئەوا یەکێک لەباشترین خۆراکەکان
ماشی سپییە و چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ جەستە.
ماڵپەری ئەمێریکان جۆرناڵی
تەندروستی ئاماژەی بەوەکردووە توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ماشی سپی کاریگەرییەکی
زۆی هەیە لەسەر تەندروستی جەستە و تەمەنی مرۆڤ درێژ دەکات.
بەگوێرەی ماڵپەڕەکە توێژەرەکان
توێژینەوەیان لەسەر ئەو ناوچانە کردووە کە بە بلوزۆن ناودەبرێن و تێدا تەمەنی خەڵکی
دەگەنە سەروی ١٠٠ ساڵ و کۆمەڵێک زانیارییان کۆکردووەتەوە لەسەر سیستمی خۆراکەکەیان
و بۆیان دەرکەوتووە کە هۆکارەکەی خواردنی چەند خۆراکێک بووە و یەکێک لەوانەش پاقڵەمەنییەکان
بوون و بەدیاریکراویش ماشی سپی و فاسۆلیا.
توێژەران باسیان لەوەکردووە
ئەو کەسانەی ڕۆژانە یەک کوپ لە ماش یاخود فاسۆلیا دەخۆن ئەو کەسانەن کە تەمەنیان
١٠٠ ساڵ تێپەڕدەکات بەهۆی ئەو سوودە زۆرەی هەیانە بۆ جەستەی مرۆڤ و دەوڵەمەندن بە
پڕۆتین و ماددە خۆراکییەکان و هیچ جۆرە چەورییەکیان تێدانییە.
بەگوێرەی سەنتەرێکی ئەمریکی
فاسۆلیا و ماش کاریگەرییان هەیە لەسەر کەمکردنەوەی فشاری خوێن و نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی
جگەر.