هونەرمەندی گۆرانیبێژ
ئیلیاس جۆڵا لەگەڵ چەند هونەرمەند و هاوڵاتییەکی دیکەدا کەمپینی وازهێنان لە ئۆتۆمبێل
و رۆیشتن بە پێی راگەیاندووە.
لەڕێگەی هەژماری فەرمی
خۆی لە ئینستاگرام ئیلیاس جۆڵا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا داوا دەکات هەمووان
بۆ ماوەیەك واز لە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێل بهێنن و بەپێ بچن بۆ ئەو شوێنانەی مەبەستیانە،
هەرچەندە ئەگەر دووریش بێت، ئەمەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەنزین کە لەئێستادا
نرخی گرانە و بووە بە قورساییەك لەسەر ژیانی خەڵك لە کوردستاندا.
لە ڤیدیۆکەدا دەڵێت:
تا دەتوانن بە ئۆتۆمبێل مەچنە دەرەوە تەنها بەپێی پێویست بێت، لە کاتێکدا رۆیشتن بەپێ
پێویستە و سوودێکی زیاتر بە جەستە دەبەخشێت و دەتوانن لەجیاتی چوون بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی
بەپێ رۆژانە کاتژمێرێك بۆ دوو کاتژمێر بەڕێگەدا بڕۆن تا دەگەن بەو شوێنەی دەتانەوێت.
هەروەها دەڵێت، بەم شێوەیە
و بە خەباتێکی مەدەنیانە و بەبێ بەردهاوین دەتوانن فشار لەو کەسانە بکەن کە بەرپرسن
لە گرانبوونی نرخی بەنزین.