غەزەل گۆرانییەکی زەکەریا عەبدوڵا دەڵێتەوە

PM:10:07:18/10/2021

26856 جار خوێندراوەتەوە

خانمە گۆرانیبێژ غەزەل مستەفا بەشێك لە گۆرانی "من هێشتا تۆم خۆشدەوێ"ی هونەرمەندی ناسراو زەکەریا عەبدوڵای وتووەتەوە و بە ڤیدیۆیەکی کورت لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە.

لە هەژماری فەرمی  بابەک کەدخودا لە ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکەدا ئاماژە بەوەکراوە، گۆرانی من هێشتا تۆم خۆش دەوێ کە یەکێکە لە گۆرانییە تایبەتەکانی هونەرمەندی ئازیزی کورد کاک زەکەریا عەبدوللە غەزەل دووبارە وتوویەتییەوە و بڵاویکردووەتەوە.

کاری دابەشکردنی موزیکی ئەم کارە بابەک کەدخودا لە سۆلۆ ستۆدیو کردوویەتی .

لە کۆتاییشدا دەڵێت، "هیوادارم لێمان قەبول کات بە دلی ئێوە ئازیزانیش بێت".