چۆنێتی بەکارهێنانی توێکڵی پرتەقاڵ بۆ سپیکردنەوەی نینۆکەکانی پەنجە

AM:11:14:18/10/2021

2788 جار خوێندراوەتەوە

بەشێک لە خانمان بەهۆی ئەوەی بەردەوام نینۆکیان بۆیە دەکەن یان نینۆکی دەستکرد دادەنێن، چینی سەرەوەی نینۆکی خۆیان زەرد و بێهێز دەبێت کە دیمەنێکی ناشرین بە دەست و پەنجە دەدات، بۆ نەمانی ئەو گرفتەش دەتوانن سوود لە توێکڵی پرتەقاڵ وەربگرن.

ماڵپەڕی سەیدەتی سعودی چۆنێتی بەکارهێنانی توێکڵی پرتەقاڵی خستووەتە ڕوو بۆ سپیکردنەوەی نینۆک و ئاشکرایکردووە، لە توێکڵی پرتەقاڵدا ڤڕێکی زۆر ڤیتامین سی بوونی هەیە و یارمەتی لابردنی پەڵە زەردەکانی نینۆک دەدات و بەخێرایی سپییان دەکاتەوە.

دوو کەوچکی بچوک هاڕڕاوەی توێکڵی پرتەقاڵی وشککراو تێکەڵ بە بڕێک ئاوی کەم بکە و تێکیان بدە بۆ ئەوەی شێوە هەویرێکی لێدەربچێت، گیراوەکە بدرێت لە  نینۆکەکان و بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە، لە ڕێگەی فڵچەی ددانەوە لە نینۆکەکان بخشێنرێت و گیراوەکەی لێبکرێتەوە، دواتر بە ئاو بشۆرێت، دوو هەفتە جارێک ئەم ڕێگە تاقیبکرێتەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.