ئافرەتێک کە پێی وابوو پێویستی بە بەکارهێنانی
تەوالێت هەیە، دوای چەند خولەکێک لە چوونە تەوالێتی بەنزینخانەیەک منداڵی بوو.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "لاد بایبڵ"،
کەیتلین فوڵتێرتۆن لەگەڵ هاوسەرەکەی لەکاتی چوونە بەنزینخانە لە ویلایەتی تەکساس،
هەست دەکات پێویستی بە بەکارهێنانی تەوالێتە، بەڵام کاتێک دەچێتە تەوالێت دوای چەند
خولەکێک منداڵی دەبێت.
کەیتلین بە تەنها و بە ئاسانی منداڵەکەی دەبێت
و خۆشبەختانە ژنێکی تر لە تەوالێتەکە دەبێت کە زوو بە هانایەوە دەچێت و بانگی هاوسەرەکەی
دەکات.
سێرجۆ هاوسەری کەیتلین لەبارەی ئەو رۆژەوە وتی
"من نزیکی ١٠ خولەک سەرقاڵی بەکارهێنانی مۆبایل بووم، دواتر ژنێک هات و وتی
"سڵاو، ژنەکەت منداڵی بوو." من زۆر سەرمسوڕما و باوەڕم نەدەکرد."
دواتر کارمەندانی فریاکەوتن گەیشتن و کەتیلین و
منداڵەکەیان بردە نەخۆشخانە و خۆشبەختانە کەیتلین و منداڵەکەی تەندروستیان باشە و
سەلامەتن.