ڕۆناڵدۆ سوپرایزێکی
چاوەڕواننەکراو پێشکەش بە جۆرجینا دەکات کە نرخەکەى 120 هەزار یۆرۆیە.
بەبێ بوونی هیچ بۆنەیەک
کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دیارییەکی تایبەت و گرانبەها پێشکەش بە جۆرجینا ڕۆدریگێزی خۆشەویستی
و کچە نمایشکار دەکات کە نرخەکەى 10یان هەزار دۆلارە.
ڕۆناڵدۆ پاش گەڕانەوەى
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022ی قەتەر و پاش تۆمارکردنی هاتریک لە هەڵبژاردەى
لۆکسمبۆرگ سوپرایزێکی تایبەت و ناوازەى بۆ خۆشەویستەکەى کرد کە بۆکسێکی پاراستنی
خشڵە گرانبەهاکانی براندی لویس فیتۆنە و بەرزییەکەى یەک مەترو 40 سانتی مەترە و
نرخەکەشی 120 هەزار یۆرۆیە.
بۆکسە ناوازە گرانبەهاکە
چەند چەکمەجەیەکی تایبەت و ئاوێنەیەکی بچووک لەخۆدەگرێت و هەرچەندە لە ڕووی ڕووکەشەوە
ئاسایی دەردەکەوێت بەڵام لە ڕووی نرخەوە گرانبەهایە و لە بەرامبەر ئەو دیارییە بە
نرخەشدا جۆرجینا لە تویتێکدا بە ڕۆناڵدۆ دەڵێت بەرامبەر تۆ وشەیەک نیە بۆ دەربڕین.
ڕۆناڵدۆ و جۆرجینای خۆشەویستی
لەم ساڵانەى دوایدا گرنگییەکی زۆر بە کڕینی دیاری بۆ یەکتری دەدەن و هەندێ جار نرخی
دیارییەکان دەچێتە ملیۆنان دۆلارو لە یادی لە دایکبوونیشدا جۆرجینا ئوتومبێلێکی جی
کڵاسی بۆ ڕۆناڵدۆ کڕی.