باوکێك لە میسر بەرگەی هەواڵی مردنی کوڕە تەمەن
١٤ ساڵەکەی نەگرت و لە ماڵەکەی خۆیدا گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی رۆژنامەی "الوطن"ی میسری،
باوکەکە کە ناوی نەعیم بووە دوای ئەوەی ویستوویەتی کوڕەکەی بەخەبەر بکاتەوە بەڵام
کوڕەکەی وەڵامی نەداوەتەوە، دوای چەند هەوڵێك زانیویەتی کوڕەکەی بووە بە لاشەیەکی
سارد.
دوای ئەوەی کوڕەکە گەیەندرایە نەخۆشخانە و پشکنینی بۆکرا، باوکیشی لەماڵەوە بەهۆی
تووشبوونی بە جەڵتەی دڵ گیانی لەدەستدا.
هەر بۆیە خزم و کەسە نزیکەکانی ئەو خێزانە
پرسەیان بۆ باوك و کوڕەکە دانا بەیەکەوە و هەواڵی ئەو خێزانە بووە مایەی غەمباری
بۆ سەدان کەس.