پیاوێك خاوەنی گەورەترین لوتە لە جیهاندا

PM:03:50:17/10/2021

8192 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی تورکی بەناوی محەمەد ئوزیریك کە لە تەمەنی ٧١ ساڵیدایە خاوەنی گەورەترین لوتە لە جیهاندا و بە فەرمی ناوی چووەتە کتێبی گینسەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "امارات الیوم"، ئۆزیریك لە ساڵی ٢٠١٠دا بەشداری بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئیتاڵی کردووە کە ناوی ژمارە پێوانییەان بووە و لەوێدا لوتیان پێواوە و وتوویانە کە درێژی لوتی ٨.٨ سانتیمەتر دەبێت کە ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە.

دوای ١١ ساڵیش جارێکی دیکە پێوانەی لوتی ئۆزیریك کراوە و دەرکەوتووە کە درێژی لوتی زیاتر بووە و بەو جۆرەش توانیویەتی ژمارەی پێوانەیی تۆماربکات.

لە پێشووتریشدا کەسێکی دیکە بەناوی تۆماس ویدرز ژمارەی پێوانەیی بۆ گەورەترین لوت شکاندووە و تەنانەت پەیکەرێكی لە مۆم بۆ دروستکراوە، وێڕای ئەوەی لە تەمەنی ٥٢ ساڵیدا کۆچی دواییکردوە بەڵام ناوبانگی لوتی هەر بە زیندوێتی ماوەتەوە و تاوەکو ئێستا باسدەکرێت.