بەوێنە.. هاوسەرگیری کوڕێکی موسڵمان لەگەڵ کچەکەی بیڵ گەیتس

PM:02:31:17/10/2021

7544 جار خوێندراوەتەوە

جێنیفەر گەیتس کچی بیڵگەیتسی سێهەم دەوڵەمەندترین سەرمایەداری جیهان هاوسەرگیری لەگەڵ نایل نەساری ئەسپسواری میسریدا ئەنجامدا.

ماڵپەڕی ئەلعەین لە هەواڵێکدا باسی لە هاوسەرگیری کچەکەی بیڵ گەیتس کردووە و دەڵێت هاوسەرگیری کچەکەی بیڵ گەیتس دوای چەند مانگێکی کەم دێت لە جیابوونەوەی دایک و باوکی لە یەکتر پاش ئەوەی ماوەی ٢٧ ساڵ هاوسەری یەکتربوون.

هاوکات، هاوسەرگیرییەکە لە کێڵگەیەکدا ئەنجامدراوە لەناوچەی ویستشسری نیویۆرک و بەر لە ئاهەنگەکە جێنیفەر کاتەکانی لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەربردووە و خێزانەکەی دڵخۆش بوون بە بابەتی هاوسەرگیریکردنی کچەکەیان و لە هەمووشیان زیاتر میلیندای دایکی.

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە خێزانەکەی، لە هاوسەرگیرییەکەدا دایکی جێنیفەر ڕۆڵی سەرەکی هەبووە و هەوڵیداوە هاوسەرگیری کچەکەی بە باشترین شیوە بەڕێوەبچێت.