بونەوەرێکی سەیر و ترسناك لە قوڵایی دەریادا دۆزراوەتەوە

PM:01:44:17/10/2021

2756 جار خوێندراوەتەوە

بونەوەرێکی سەیر و دەگمەن لە قوڵایی دەریادا دۆزراوەتەوە کە لە شێوەی بۆرییەك دەچێت و گوێ چاو لوت دەمی نییە، ئەمەش وایکردووە ئەو مەلەوانانەی کە بینیویانە تووشی ترس و تۆقین ببن.

مەلەوانی ژێردەریایی لۆکاس ئۆسترتاج کە یەکێك بووە لەو مەلەوانانەی چووەتە ژێر دەریاوە، ئەو بوونەوەرە دەریاییە دەگمەنەی بینیوە و لەو بارەیەوە بە رۆژنامەی میرەری بەریتانی وتوە، "بوونەرەکە سەیر بووە و لە شێوەی بۆرییەکی نەتاتی دەچوو، هەرگیز بوونەوەری لەم جۆرەم نەبینیوە، هیچ کەسێكمان سەرەتا نەمانزانیوە چ جۆرێکە".

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو بونەرەوە سەیرە لە وایکردووە رۆمانێکی خەیاڵی بیربێتەوە کە باس لەو بوونەوەرانە دەکات کە لە قوڵایی دەریادا دەژین و هەوڵدەدەن مرۆڤایەتی لەناو ببەن.

لەبارەی جۆری ئەو بوونەوەرەشەوە وتوویەتی لە کۆتاییدا بۆماندەرکەوتووە کە ئەو بوونەوەرە جۆرێکە لە قەندیلی دەریا و لەناو گیایە مەرجانییەکاندا مەلە دەکات و پێدەچێت قۆڵەکانی لەلایەن کیسەڵی دەریاییەوە خورابێت.