ئەو کەسانەی زۆر بیستۆک بەکاردەهێنن پێویستە وریا بن

PM:12:18:17/10/2021

3968 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی ئەو پێشکەوتنانەی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا هاتوونەتە بوون زۆرێک لە خەڵکی بە بەردەوامی لەگەڵ تەکنۆلژایی نوێدا بەرکەوتنیان هەیە و بیستۆکیش یەکێکە لەو پێشکەوتنانە و بەتەنها کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٢٠ دا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دانەی لێ فرۆشتووە.

ماڵپەڕی سکای نیوز لە هەواڵێکدا باسی لەوەکردووە کە بۆ زۆرێک لە خەڵکی لەگویکردنی بیستۆک بووە بە خوویەکی ڕۆژانە و بە بەردەوامی لە گوێی دەکەن بۆ ماوەیەکەی زۆر، بەڵام ئاگادر نین لەوەی چ زیانێک بە گوێیەکان دەگەیەنێت.

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە بەکارهێنانی بیستۆکی بێ وایەر بۆ ماوەیەکەی زۆر دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە لە بیستندا وو کاریگەری دەبێت لەسەر ڕێژەی مۆمی گوێچکە.

هاوکات، مۆمی گوێی میکانیزمێکی سروشتی گوێچکەیە و لەڕێگەی دەرچەی گوێچکەوە فرێی دەداتە دەرەوە بەشێوەی سروشتی بەڵام کاتێک بۆ ماوەیەکەی زۆر دەرچەی گوێ دەگیرێت ئەو کاتە مۆمەکە کۆدەبێتەوە و زیان بە گوێچکە دەگەیەنێت، ئەرکی مۆمی گوێچکە خۆی لە پاراستنی گوێچکە دەبینێتەوە لە تەپوتۆز و بەکتریا و کەڕوو وچوونە ناوەوەی تاڵی قژ و پێستە مردووەکان بۆ ناو کونی گوێچکە.