هونەرمەندی گۆرانیبێژی
دیاری ئێران موحسین چاوشی نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "کوجای بوودی" بڵاوکردەوە.
موحسین چاوشی نوێترین
بەرهەمی هونەری خۆی بەناوی "کوجا بوودی" بڵاوکردەوە، هەمان ئەو گۆرانییەیە
کە بۆ زنجیرە درامای Eclipse وتوویەتی و ماوەیەک پێش ئێستا پەخشکراوە.
موحسین چاوشی گۆرانیبێژ
و ئامادەکار و ئاوازدانەری دیاری ئێرانە لە ساڵی ١٩٧٩ لە خوڕەمشار لە ئێران لەدایکبووە،
بە ڕەچەڵەک کوردە، خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە، چەندین ئەلبوم و گۆرانی هەیە، یەکێکە
لە گۆرانیبێژە دیارەکانی ئێران، یەکەم گۆرانی بە زمانی کوردی بە هاوبەشی لەگەڵ سینا
سەرلەک لەژێر ناوی "مینا" وتوویەتی کە بە شێوەی کوردی و لوڕی بووە، بە
وتنی گۆرانی فیلمی "شەهرەزاد" زیاتر لە کوردستاندا ناسراوە.
ئ.ل