حەوت رێگا بۆ رێککردنەوەی روخسار

AM:11:32:15/10/2021

28676 جار خوێندراوەتەوە

ئەگەر هەموو بەیانیەک تەماشای روخسارت کرد و بینیت کە هەڵئاوساوە، ئەوە ئاماژەیەکە بۆئەوەی گرنگی زیاتر بە روخسارت بدەیت.

لە بابەتێکی ماڵپەڕی "برایت ساید"، حەوت رێگا بۆ رێککردنی روخسار باس کراوە، ئەوانیش:

١- رۆژانە مەساجکردنی مل و روخسار بۆ ماوەی سێ خولەک

 - بەکارهێنانی کرێمی ڤیتامین K

٣- وەرگرتنی پۆتاسیۆم و سۆدیۆم لەو خۆراکانەوە کە سەرچاوەی سەرەکی ئەم دووانەن

٤- لەکاتی خۆشۆردنا مەهێڵە دەمووچاوت ئاوی گەرمی بەرکەوێت و زیاتر بە ئاوی سارد دەموچاوت بشۆ.

 

٥- چاودێری هۆرمۆنی ئیسترۆجین بکە و بە جێگیری بیهێڵەوە

٦- کۆنترۆڵی رێژەی پرۆتینەکانت بکە کە لە ژەمەکانی رۆژانەدا وەریدەگریت

٧- کۆنترۆڵی حاڵەتی غودەی دەرەقی بکە