خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ سەمیرە سەعید لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئیسنتاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە.
سەمیرە عەبدول رەزاق بن-رەشید ١٠ـی کانونی دووەمی ١٩٥٨ لە مەغریب لەدایکبووە و لەنێو وڵاتە عەرەبییەکان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا خاوەنی هەوادارێکی زۆر و ناوبانگێکی گەورەیە.
لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە دەستی بە گۆرانیوتن کردوە و لە بەرنامەی بەهرەداران لە تەلەڤزیۆنی مەغریبی گۆرانی بۆ ئوم کەلسوم وتووە و تا ئێستاش بەردەوامە لە گۆرانیوتن.
سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی نوێترین دەرکەوتنی هەوادارەکانی توشی شۆک کرد و وێنەکانی کاردانەوەی لێکەوتەوە، وێنەکانی لە ئینستاگرام زیاتر لە ٤٤ هەزار جار لایک کراوە.