بانە شیروان 'دڵەکەم'ـی بڵاوکردەوە

PM:08:44:14/10/2021

9164 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بانە شیروان نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "دڵەکەم" بڵاوکردەوە.

بانە شیروان لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب گۆرانی "دڵەکەم"ـی بڵاوکردەوە و لە هەژماری ئیسنتاگرامی فەرمی خۆی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا لەگەڵ گۆرانیە نوێکەیدا سەما دەکات و وتیشی " من (هێشتا) سەماکەر نیم، با ببینم ئێوە لەمن باشتر بیکەن."

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، لەدوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانیدا ناوبانگی دەرکردووە، خاوەنی چەند کلیپ و ڤیدیۆکلیپێکە.