پڕۆلاکتین یاخود هۆڕمۆنی
شیر لە ڕێگەی نوخامە ڕژێنەکانەوە کە لە مێشکدایەبەرهەمدێت، کە چالاکی زیادبوونی شیر لە مەمکی دایکدا زیاد دەکات، بەڵام زیادبونی
ئەم هۆڕمۆنە هۆکار و نیشانەی خۆی هەیە.
ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا
نوسیوویەتی، زیادبوونیئەو هۆڕمۆنە لە خوێندا لە باوترین هۆکاردا دوگیانی و شیردانە
بە منداڵ کە ئەمەش حاڵەتێکی سروشتییە دایک لە پێش و دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی شیری
دەبێت، بەڵام هەندێک حاڵەت هەیە لە خانماندا ئەو هۆڕمۆنەیان بەرزە،لە باوترین هۆکارەکانیش:
یەکەم: هەندێک دەرمانی
تایبەت بە دابەزاندنی فشاری خوێن وەک فیرابامیل
دووەم: تێکچوونی هۆڕمۆنی
ئیسترۆجین
سێیەم: دەرمانەکانی دژە
خەمۆکی وەک کلۆمیبرامین
چوارەم: لە کاتی گرفتی
جگەردا وەک سستبوونی جگەر
پێنجەم: بەرزبوونەوەی
هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ لە جەستەدا
شەشەم: تێکچوونی چالاکی
نوخامە ڕژێنەکان
حەوتەم:هەندێک دەرمانی
تایبەت بە دڵتێکهەڵاتن
هەشتەم: خواردنی هەندێک
دەرمانی ڕووەکی وەک گوڵی یانسۆن
نۆیەم: نەخۆشی گورچیلە
کە بۆ هەمیشەییە.
لە دیارترین نیشانەکانی:
یەکەم: نەزۆکی
دووەم:تێکچوونی سوڕی
مانگانە
سێیەم: نەمانی سوڕی
مانگانە
چوارەم: نەمانی ئارەزووی
سێکسی
پێنجەم: بوونی ئازارلە
مەمکدا
شەشەم: وشکبوونەوەی کۆئەندامی
زاوزێ
ئ.ل